بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «نەسر شەمەری» یاریدەرو وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی میھری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە شاڵاوی ئەم دواییەی ئەمریمکاو ڕژێمی زایونی بۆ سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: حەشدی شەعبی و خۆڕاگریی ئیسلامی، ھۆکارانی سەرەکیی شکست ھێنانی داعش و کەوتنە مەترسیی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لە ناوچەکەدان.
«کەریم عەلیوی» لە ڕێبەرانەی ڕێکخراوەی بەدریش وتوویەتی: ئەگەر بێتوو ھەرچەشنە دەست درێژییەک بکرێتە سەر بنکەوبارەگای حەشدی شەعبی، مۆڵگەکانی ئەمریکاش لە ھەڵمەتی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە ئەماندا نابن.
لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە چەندجارێک مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق کەوتنە بەر پەلامار.
ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق، ئەمریکاو ڕژێمی زایونیی بە بەرپرسی ئەو شاڵاوانە زانیوە.
.......
340